AM:10:31:18/05/2025
4356 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لەسەر بەخێوکردنی کۆتر لە گەڕەکێکی شاری هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان دوو ماڵە دراوسێ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
چەند شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، ماڵێک کۆتریان بەخێوکردووە و زوو زوو چوونەتە سەربانی ماڵە دراوسێیەکەیان، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی دراوسێکەیان، بەوهۆیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستدەبێت، لە ئاکامدا گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سەبارەت بە رووداوەکە پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، کوژراوەکە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و کارمەندی هێزە ئەمنیەکان
بووە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمەکەش براوە بۆ پزیشکی داد.