دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٤٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک لە جێگیریدایە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک
پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە
بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی
سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧١٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٨٥ هەزار دینارە