سەردێڕ:

دواین ئامار و زانیاری لەسەر زیانەکانی هێرشەکانی هیندستان و پاکستان بۆسەر یەکتر

AM:08:36:07/05/2025

13676 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ ئاژانسی رۆیتەرزیان ئاشکراکردووە، نزیکەی ٤٠ کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی رابردوو و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە هێرشەکەی سوپای هیندستاندا بۆسەر وڵاتەکەی، ٢٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و ٤٦ـی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات بەرپرسێکی هیندستانیش بە ئاژانسەکەی وتووە، لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر پۆلیسی هیندستان لە کشمیر ١٠ کەس کوژراون و ٤٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکەی بە 'شەرمەزارکەر' ناوبرد و وتی، "ئەوەی روودەدات شەرمەزارییە، ئێستا پێمگەیشت، ئەوە چەندین دەیە و سەدەیە ئەوانە شەڕ دەکەن، هیوادارم زوو کۆتایی بێت".

ئاڵۆزییەکانیش دوای ئەوەی دروستبوون، رۆژی ٢٥ـی مانگی رابردوو لە هێرشێکدا بۆسەر ناوچەی کشمیری هیندستان ٢٦ کەس کوژران و حکومەتی هیندستانیش پاکستانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد.


 













گەلەری