سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی ‌حەج و عومرەی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

AM:08:59:01/05/2025

2584 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ، ٥ هەزارو ١٣٦ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن.


ئەمرۆ پێنجشەممە ١ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بڵاوکردەوە کە ئەمساڵ فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن و هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و لە رۆژی ١٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەرێ دەکەون.

هاوکات، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەون و حاجیانی وشکانی بەدوو رۆژ گەشتەکە دەکەن.













گەلەری