سەردێڕ:

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

AM:09:19:06/04/2025

36336 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردونناسی رایگەیاند، ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.


سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردونناسی بڵاویکردەوە، ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، دوای دوو مانگی ساڵی كۆچی لە جەژنی رەمەزانە، چاودێری بینینی مانگ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ لە كاتژمێر ٦ و دوو دەقەی سەر لە بەیانی مانگ نوێ دەبێتەوە و لە ئێوارەی هەمان رۆژ هیلالی مانگ دەبینرێت، لەبەر ئەوەی لە كاتژمێر ١٠ و ١٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ٠.١٪ هیلالی مانگ بە(تەلەسكۆپ ) دەبینرێت، دواتر بۆ ئێوارەی هەمان رۆژ لە كاتژمێر ٧ و ١٧ خولەکدا لە كاتی بانگی ئێوارەیە بە كاتی شاری هەولێر ٠.٥٪ نوێ بوونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت، لە هەرێمی كوردستان واتا لە رۆژی ٢٨ـی مانگ رۆژەكانی فەریزەی حەج دەستپێدەكات.

وتیشی، رۆژی پێنجی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەبێتە كۆتا رۆژی، ئەم چەند رۆژە پیرۆزە نۆی (زی الحجە)یە وەستانە لە كێوی عەرەفە (عرفات) لە رۆژی ١٠ـی كۆچی بۆ شەشی مانگی حوزەیران دەكات و دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.













گەلەری