ئەمشەو شەوی ٢٧ـی رەمەزانەو لە سەرانسەری وڵاتە ئیسلامییەکان رێژەیەکی زۆر لە موسوڵمانان روودەکەنە مزگەوتەکان بە مەبەستی بەرز راگرتنی شەوی قەدر.
شەوی قەدر دەکەوێتە ١٠ شەوی کۆتایی هەموو مانگێکی رەمەزانەوە و یەکێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆز بەناوی ئەو شەوەوە ناونراوە و بەپێی یەکێک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، لەو شەوەدا قورئانی پیرۆز دابەزێندراوەتە سەر زەوی.
زۆرینەی سەرچاوە ئیسلامییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی
شەوی قەدر دەکەوێتە یەکێک لە شەوە تاکەکانی ١٠ شەوی کۆتایی مانگی رەمەزانەوە و
لەناویشیاندا زۆر جەخت لە شەوی ٢٧ـەم کراوەتەوە.
موسوڵمانان لە سەرانسەری جیهان بەهۆی زۆری ئەو
فەرمودانەی لەبارەی گەورەیی پاداشتی چاکە و بەندایەتی کردن لەم شەوەدا هاتوون، روودەکەنە
مزگەوتەکان و تاوەکو نزیکی بەرەبەیان خۆیان بە یادی خودا و بەندایەتی کردنەوە
سەرقاڵ دەکەن.
بە بشتبەستن بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز کە دەفەرموێت: (لَيْلَةُ
الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ)، مسوڵمانانی جیهان باوەڕیان وایە پاداشتی
چاکە لەم شەوەدا یەک بەرامبەر هەزارە و بەندایەتی کردن لەم شەوەدا بەرامبەرە بە ٨٣
ساڵ بەندایەتی کردن و هەر بەوهۆیەشەوە مزگەوتەکان بەراورد بە شەوە ئاساییەکانی
دیکە رێژەیەکی زۆری موسوڵمانانی تێدا بەدی دەکرێت.