سەردێڕ:

سبەینێ لە هەموو عێراق پشووی فەرمییە تەنها هەرێم نەبێت

PM:01:00:15/03/2025

46984 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و فەرمانگە و میدیای زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان دەوامی ئاسایی دەکرێت و پشوو نییە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، فەرمانگە و میدیای زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، حكومەت رۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، هەربۆیە تاوەکو پەرلەمانی كوردستان بە گوێرەی دەسەڵاتەکانی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات، هیچ گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەکەدا ناكرێت و بۆنە و یاد و پشووەكان وەك خۆیان دەمێننەوە.

هاوکات، سبەینێ یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکرێت بە پشوو لە هەرێمی کوردستان و لە سەرجەم دامودەزگاکان دوامی ئاسایی دەکرێت. لە کاتێکدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەپێی بڕیاری پەرلەمان بەهۆی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە کراوەتە پشووی فەرمی.


 

 

 

 













گەلەری