سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

AM:10:48:09/03/2025

11376 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسی، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران بارین دەستپێدەکات و هەندێ کاتیش هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان ناو بەناو باران بارین و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، دوا نیوەڕۆی سبەینێ ئەگەرى باران بارین لەسەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ کاریگەرى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقەو لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت و لە شەودا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت.













گەلەری