AM:10:40:05/03/2025
992 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ئه‌مڕۆ به شكۆدارييه‌وه یادی ٣٤ ساڵه‌ى راپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ ده‌که‌ینه‌وه، به‌م بۆنه‌يه‌وه پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى گه‌لی کوردستان، به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ده‌که‌م.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، راپه‌ڕين، وێستگه‌یه‌کی مێژوویی و چاره‌نووسساز و ويستى پۆڵایینی كوردستانييان بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرى و سته‌مكاریدا. گه‌لى كوردستان به باوه‌ڕێکی پته‌و به دادپه‌روه‌ریی دۆزه‌که‌ی، يه‌كڕيز و یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، شكۆ و دادپه‌روه‌ری، راپه‌ڕى و ده‌رگاى به رووی داهاتوویه‌کی نوێ‌دا كرده‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان و
مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، به یه‌کڕیزی، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنى
هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت.