سەردێڕ:

ئۆزگور ئۆزێل: پێویستە چارەسەركردنی پرسی كورد لە چوارچێوەی پەرلەماندا بێت

PM:02:20:01/03/2025

1808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری توركیا، لە بارەی پەیامەكەی ئۆجەلان، رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت کارەکان لە زەمینە و چوارچێوەی پەرلەماندا ئەنجام بدرێت، داواشی لە ئەردۆغان کرد بوێرو راشکاو بێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە، لە لێداوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرسی کورد هیچ کاتێک بەو قسانەی ئەردۆغان چارەسەر نابێت کە دەڵێت، پرسی کورد لە ئارادا نییە، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت، کارەکان لە زەمینە و چوارچێوەی پەڕلەماندا ئەنجام بدرێت، پێویستە هەموو پارتێک بەشداربێت و نوێنەرایەتی لایەن و بزوتنەوە کۆمەڵاتیەکانیش بوونیان هەبێت، بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەمە ئەنجام بدرێت.

لەبارەی ئەو پرۆسە نوێیەش ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر خێرداربێت بۆ وڵاتەکەیان و کۆتایی بە خوێن رشتن بهێنێت و خەڵکی دڵخۆش بێت و دایکان نەگرین، هاوڵاتیانی کورد رزگارییان بێت لە پرسەکانیان و خۆیان وەک هاوڵاتییەکەیی یەکسانی وڵاتەکە ببیننەوە، ئەوکاتە ئەوانیش وەک جەهەپە لەگەڵی دەبن.

 

 













گەلەری