PM:06:37:27/02/2025
1908 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز له پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هەرێم و هیچ گرفتێك نه‌ماوه و بڕیاره لەم چەند رۆژەدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نه‌هرۆ رەواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، گرفته ته‌كنیكییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان نه‌ماون و لێکتێگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌وباره‌یەوە هه‌بووه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئه‌و رێژه‌ی نه‌وته‌ی كوردستان دەینێرێتە ده‌ره‌وه به چه‌ند قۆناغێك
دەبێت، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بڕێكی دیاریكراو رێككه‌وتن كراوه، دواتر ئاستی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌شێكیش له‌و نه‌وته بۆ پێداویستیی ناوخۆ به‌كار ده‌هێنرێت.
هەروەها ھەرێم رۆژانە پێویستیی بە ١١٥ ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەش گەرەنتی کراوە و
ھیچ کێشەیەک نییە و ھەولێر و بەغدا لەسەری رێک کەوتوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو،
ئامادەن بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت، بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی تورکیا و عێراق،
ھیچ کێشەیەک لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان نابێت و ئەم ھەفتەیە ھەناردەکردنەوەی
نەوتی ھەرێم دەست پێدەکاتەوە.