PM:10:23:25/02/2025
26836 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، سیستمی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن و لەپێناو زیاتر هۆشیار و وریای شوفێر و ناساندنی سەرجەم سێكتەرە گرنگەكانی شۆفێریكردن لەپێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر نۆرەیەك كە نەچوویتە پڕۆسەی
كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری سەرجەم جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێبەجێدەكرێت.
باس لەوەشکراوە، دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێك لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و
سەرنشین و بارەكەی) لە سێ تەن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیكاب و ئۆتۆمبێلی دوو
تەنیش دەگرێتەوە و هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك
كێشی لە سێ تەن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (٦٠)كم لە كاتژمێرێكدا
زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكالی خێرایی لە (٤٠)كم زیاتر نەبێت.
ئاشكراشیكردووە، وانەكانی تیۆری و (٢١) كاتژمێر
وانەكان دەخوێنن رۆژانە سێ كاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ وانەكانی تیۆری تەواودەبن
و وانەكانی پراكتیكی (١٢) كاتژمێر بە كرداری لەگەڵ راهێنەر شوفێری دەكەن پاشان لە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە بەشی مۆلەتی شوفێری تاقیكردنەكانی تێۆری ئەنجامدەدەن.