سەردێڕ:

سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت؟

PM:09:14:23/02/2025

2980 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەنها لیستی مووچە بەس نییە بۆ پێدانی پارە لە عێراقەوە بۆ هەرێم پێویستە دەرخستەی کۆتاییشی لەگەڵدا بنێردرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئڕ تی لە گەرمە هەواڵ رایگەیاند، ئەگەر لیستی مووچە بێکێشە بێت و دەرخستەی کۆتایشیی لەگەڵبێت لەوادەیەکی دیاریکراودا بەدڵنیاییەوە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەواوی مووچەی مانگی دوو دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٪٨٠ بۆ ٪٨٥ دابینکردنی مووچە لە عێراق کۆتای پێهاتووە ئەوەی کێشەیە کە پارەی بۆ دابین نەکراوە زیاتر لە کوردستان و بەشێکی لە ناوچەکانی عێراقە.

ئەمە لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی دوو مانگی ١٢یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووجەی مانگی ١٢ نادیارە و مووچەی مانگی دوو وا دەچینە مانگی سێ هێشتا دابەشنەکراوە.













گەلەری