AM:10:08:14/02/2025
2204 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی بەفر و باران زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری دهۆک بەفر باری و لە هەندێک گوندی سنووری باڵەکایەتیش نزیکەی دوو مەتر بەفر باریوە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، بارینی بەفر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت.
ئاماژە
بەوەشکرا، شەپۆلی بەفربارین تا شەو بەردەوامدەبێت و لە کۆتایی شەودا كاریگەری
ئەو شەپۆلە لەسەر هەرێمی کوردستان كۆتایی دێت .
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکرد، پلەکانی
گەرما بە نزیكەی چوار تــــا شەش پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .