سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی رووداوی گیان لەدەستدانی 'وریا حەمەکەریم'

PM:07:09:06/02/2025

5788 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری جوتیارانی هەرێم، لەبارەی ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆکاری رووداوەکەی ئەمڕۆ و گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم رایگەیاند، دەستێکی خراپ هەیە لە پشت هاتنە ناوەوەی ئەو بارهەڵگرانەی کە بەرهەم بە قاچاخ لە دەرەوەوە دەهێنن بۆ ناو هەرێم، دەشڵێت، داواکارین لایانەی پەیوەندیدار بە زووی کۆتایی بهێنێت بە هاتنەناوەوەی ئەو بەرهەمە قاچاخانە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوێنەری جوتیارانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەداخەوە بۆ روودانی ئەو رووداوە و داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار کۆتایی بهێنێت بە هاتنەناوەوەی ئەو بارهەڵگرانەی بەرهەم لە دەرەوەوە بە قاچاخ دەهێننە ناو هەرێم و کەسی دەسەڵاتدار هۆکارن لەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی ئەم بەرهەمانە لە دەرەوەی کوردستانەوە بەڵام هێشتا بەرهەمێکی زۆر بە قاچاخ دێنە ناو هەرێم دەبێت و بەرهەمەکانیش بە هیچ پشکنینێکی تاقیگەییدا تێناپەڕن و بەرهەمەکان گونجاو و تەندروست نین.

وتیشی، داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەن هاوکاریان بێت و رێگریبکەن لە هاتنەناوەوەی بەرهەمی دەرەوە بە قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی حکومەت خۆیان باش دەزانن ئەو بەرهەمانە گونجاونین.

 













گەلەری