سەردێڕ:

شەپۆلی بەفر و باران تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:04:21:06/02/2025

48264 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە گۆیژە و حاجی ئۆمەران و کانی ماسێ و ناوچە شاخاوییەکان بەفر باری، کەشناسیش پێشبینی کردووە شەپۆلەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شەپۆلێکی بەفرو باران ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لەو بارەیەوە کەشناسی دهۆک دەڵێت، لە کانی ماسێ زیاتر لە ١٠ سانتیمەتر بەفر باریووە، هاوکات لە حاجی ئۆمەرانیش چەندین سانتیمەتر بەفر باریووە و لە چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە و ناوچە شاخاوییەکانی تری هەرێمیش بەفر باری.

کەشناسی هەرێمیش باس لەوە دەکات، لە هەندێک شار و ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما پێنج بۆ هەشت پلە دادەبەزن. وتیشی لە ١٢ کاتژمێردا لە سنووری سۆران زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی ١٧ ملیم بووە.

هاوکات، پێشبینیش دەکرێت شەپۆلی بەفرو بارانەکە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی بێت و دواتر بەرەو لاوازبوون بچێت.

بری باران بارین لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

سلێمانی: ٢.٧ ملیم

دهۆک: ٠.٦ملیم

رانیە: ١٢ ملیم

چوارقورنە: ١٤ ملیم

رەواندز: ١٢.٦ ملیم

ئامێدی: ١٤.٨

قەڵادزێ: ٨.٥

 













گەلەری