نیوەرۆی ئەمرۆ لە چەمچەماڵ، لە رووداوێکدا تەرمی ژنێک کە شوێنەواری چەقۆ بە ملییەوە دیارە دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥،تەرمی ئەو هاوڵاتییە ژنە لە گەڕەکی سەرشەقامی چەمچەماڵ دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە ئێن
ئارتی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە فەرمانبەری زانکۆی چەرمۆیە، هەروەها خوێندکاری ماستەر
بووە و هاوسەر و دوو مناڵی هەیە.
هاوکات، تاکو ئێستا دیار نیە هۆکاری
کوژرانەکەی کێشەی کۆمەڵایەتیە، یان بکوژ لەرووی دەروونیەوە تەواو نەبووە.