سەردێڕ:

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رێگری لێکرا بچێتە ناو ئاسایشی رانیە

PM:11:36:30/01/2025

8056 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى مافى مرۆڤ لەسەر ئەشکەنجەدانى زیندانیان لەناو ئاسایشى رانیە هاتەدەنگ و دەڵێت، بەڕێوەبەرى ئاسایشى راپەڕین سەرپێچییەکانى پشتڕاستکردووەتەوە و وتویەتى، رێکارى یاسایى گیراوەتەبەر.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەناو زیندانیانی ئاسایشى رانیە، بۆ ئەو مەبەستەو بەدواداچوون راستەوخۆ شاندێکی دەستەکە لەگەڵ سەرۆکی دەستەکە چوونەتە زیندانەکە.

ئاماژە بەوەشکرا، دوای پەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین، روودانی سەرپێچییەکانى پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە رێکارى یاسایى لە گەل ئەنجامدەران گیراوەتە بەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتێکدا دەستەکە ویستوویانە سەردانی ناو زیندانەکانی ئاسایش بکەن، رێگەیان نەدراوە بچنە ناو بیناى ئاسایشەوە و رێگەش نەدراوە وێنە بگیرێت، بەوهۆیەوە شاندەکە نەیانتوانیوە هیچ شتێك لە بارەى دۆخى زیندانییەکانەوە بزانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی یاساو رێنماییەکان ئەرکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە بەدواداچوون بۆ پێشیلکاریەکان بکات لەهەرکوێ بێت و لەسەر دەزگاکانی هەرێمە هاوکاربن و ئاسانکاری بکەن بۆ تیمەکانی دەستەو نابێت رێگر بن.

 













گەلەری