سەردێڕ:

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا

PM:08:12:30/01/2025

3080 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری هەرێم ( پارتی) بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ناوچەیەکی سنووری هەولێر بۆردوومان کرا لە رێگای درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دژە تیرۆری هەرێم (پارتی) رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا.

ئاماژە بەوەشکرا، درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکاوە و تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووتەوە.

 













گەلەری