سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەسەر مووچەی هەرێم بڵاوکردەوە

AM:08:46:29/01/2025

30852 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم کردووە. دەشڵیت، بەرپرس نین لە دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێم لە پشکی خۆی مووچەی بۆ دابینکردوون کە ئەمەش بووەتە هۆی کورتهێنانی مووچە، لە کاتێکدا زیاتر لە دوو ساڵە هێزەکانی پێشمەرگە پشکیان لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراقە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێم هاوکار نەبووە لە تەوتین کردنی مووچە لە بانکەکانی حکومەتی عێراق. سەبارەت بە مووچەى مانگى ١٢ش دەڵێت، تیمەکان سەرقاڵى چاککردنى هەڵەکان و دەبێت هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرابکات کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەمان لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم کردووە"، و تیمەکان سەرقاڵی چاککردنی ئەو هەڵانەن لە لیستی مووچەی مانگی ١٢دا هەیە، لەمەودوا پشت بە لیستی کاغەزیی مووچە نابەستین.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم تاوەکو ئێستا داتا و زانیاری لەسەر تەوتین کردنی مووچە پێنەداوین، "دەبێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بکرێت".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتەی دارایی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، نوێنەری هەرێم بە وەزارەتی دارایی عێراقی وتتوە ٢٩ هەزار کەس رەوانەی خانەنشین کراون. بەڵام تاوەکو ئێستا هەرێم ناوی ئەو کەسانەی لا نابردووە کە خانەنشین کراون.

باس لەوەشکراوە، ١٠٠هەزار دینار بۆ خانەنشینان زیاد دەکرێت بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٩ و هەمواری یەکەمی ٩ی ساڵی ٢٠١٤ ، هەروەها خزمەتی تەواوی بۆ حساب دەکرێت.

زیاتر لە ٢٩ هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەپێی ئەوەی نوێنەرانی هەرێم لە دوایین کۆبوونەوەدا لە کاتی ئامادەبوونیان لە بەغدا روونیان کردەوە.















گەلەری