PM:09:17:22/01/2025
14016 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەی ئاکرێ تەقە لە ئەفسەرێکی بنکەی نەهێشتنی تاوانی ئاکرێ کراوە و کوژراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی ئاکرێ تەقە لە ئەفسەرێکی بنکەی نەهێشتنی تاوانی ئاکرێ کراوە و کوژراوە.
ئاماژەیان بەوەکردووە، تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە و کوشتنەکە نەزانراوە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی ئاکرێ تەقە کراوە لە ئەفسەرێکی بنکەی نەهێشتنی تاوان و ١٧ فیشەک بەر ئۆتۆمبێلی ئەفسەرەکە کەوتووە.
وتیشی، هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە تاکو ئێستا زانیارییان لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.