ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران واژۆ کردووە، بڕیاریشیداوە ملیۆنان کەس کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو ئەمریکاوە دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئەمریکا فەرمانێکی نوێی بۆ کۆچبەران دەرکردووە، کە رێگری لە هاتنی کۆچبەر دەکات و کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بە پشت بەستن بە بەرپرسانی
ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، کە پنتاگۆن نزیکەی هەزار و ٥٠٠ سەربازی ناردووە بۆ
پاراستنی سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک دوای فەرمانەکەی ترەمپ.
دەرکردنی ئەو فەرمانە دوای ئەوە دێت، ترەمپ لە وتاری
دەستبەکاربوونەکەیدا رایگەیاند، باری نائاسایی نیشتمانی لەسەر سنووری باشووری
یەکگرتوو رادەگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ترەمپ دووپاتی کردەوە کە هەزاران هێزی ئەمریکی
دەنێرێتە سەر سنوور بۆ راگرتنی لێشاوی کۆچبەران، وتیشی وەک تیرۆریست مامەڵە لەگەڵ
کۆچبەرەکاندا دەکات.