AM:10:30:22/01/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عیراق ڕایگەیاند، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە بەشێکیان تەواوکراون و خراونەتەکار، و لە رێگەى ئەو پرۆژانەشەوە هەزار و ٧٥٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕى نیشتیمانى زیاد دەکەن.
زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبا بە میدیاکانى فەرمى حکومەتى عێراقى وتووە، وەزارەتی کارەبا کار بۆ پەرەپێدانی هەر سێ کەرت لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنى کارەبا بە یەکسانی دەکات، وتیشی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی کارایی یەکەکانی بەرهەمهێنان، زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی نوێ، و فراوانکردنی هێڵەکانی گواستنەوە و وێستگەکانی گواستنەوە و دابەشکردن.
وەزیری کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، دوای
تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەکە رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و
وتیشی عێراق پیویستی بە ٤٨ هەزار مێگاوات بووە لە ساڵی رابردوودا و توانای
بەرهەمهێنان ٢٧ هەزار مێگاواتى هەبوو و پلانیان هەیە بڕى بەرهەمهێنانى کارەبا زیاد
بکەن.