PM:01:11:22/01/2025
2976 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ یەکێتی ئامادەببوونایە ئەوا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرا بەبێ پارتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرا بەبێ پارتی ئەگەر یەکێتی ئامادەببوونایە".
هاوکات، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام درا کە دەبوو سێ مانگ
پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و پۆستەکانی حکومەت دیاری بکرێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لایەنەکانی دیکە بە بەشداریکردنیان دەیانتوانی حکومەت پێک
بهێنن لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەبێ بەشداریکردنی پارتی لە دانیشتنەکەدا.