ئەمڕۆ ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١١ زەنگی پەرلەمان لێدرا و هەر یەک لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ و یەکگرتوو بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی و پارتی و ٢ ئەندام لە پێکهاتەکانی هەولێر چوونە ناوەوەی پەرلەمان.
ئەمڕۆ زەنگی پەرلەمان لێدرا لەکاتێکدا دەبوایە سێ مانگ پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و پۆستەکانی حکومەت دیاری بکرێت، لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردووی حکومەتی هەرێم پارتی ٥٠+یەک کورسی بە دەست هێناوە و پۆستەکانی حکومەتی بە ویستی خۆی دابەش کردووە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە کەمتر لە ٥١ کورسی بەدەست هێناوە، ئەو لایەنانەی دیکەی جگە پارتی دەتوانن بە تەنیا حکومەت پێک بهێنن ئەگەر پارتیش بەژداری پەرلەمان نەکات.
حزبەکانى دەرەوەى پارتى زۆرینەى پەرلەمانیان
هەیە کە ٥٨ کورسیە:
یەکێتی ٢٣ کورسى
نەوەی نوێ ١٥ کورسى
یەکگرتوو ٧ کورسى
کۆمەڵ ٣ کورسى
پێکهاتەکانی سلێمانی ٢ کورسى
لایەنەکانی دیکە ٨ کورسى
کۆی گشتی ٥٨ کورسی
هەڵبژاردنى سەرۆکى حکومەت پێویستى بە ٥٠ زائید یەک هەیە
یەکێتى و یەکگرتوو و کۆمەڵ و لایەنەکانى تر
پشتیوانى دەستپێشخەرییەکەى نەوەى نوێ بن، دەتوانرێت دواى ٢٠ ساڵ دەسەڵاتى هەرێم بگۆڕدرێت