PM:01:57:22/01/2025 
        
      6216 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگری هۆتێلەکەی چیای کۆرۆغلۆوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرز بووەتەوە. هاوکات، دەیان کەسیش بریندار بوون.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا ئاماژەی بەوەش کردووە، ٢٣٨ كەس لە هۆتێلەکەدا بوون، توانراوە زۆرینەیان رزگار بکرێن، وتیشی ئاگرەکە چەندین کاتژمێری پێچووە تا کۆنترڵ کراوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت، بەڵام ٩ کەس
دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢١ـی ئەم مانگە، ئاگر لە چێشتخانەی یەكێك لە هۆتێلەکانی
ناوچەیەكی گەشتیاری لە چیای کۆرۆغڵوی ناوەڕاستی تورکیا کەوتەوە، دواتر تەشەنەی سەند
و سەرجەم نهۆمەکانی هۆتێلەکەی گرتەوە.
		
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             