وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، یەکەم کاروانی نەوتی سپیی عێراق گەیشتە سلێمانی و دهۆک.
ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، یەکەم کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر چەند کاروانێک گەیشتبووە پارێزگای دهۆک.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان دەڵێت، "وەزارەتی نەوتی عێراق
تەنیا رەزامەندیی لەسەر ١٩٪ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە. نەوتەکەش سەرەتا
بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
هاوکات، ماوەى ١١ ساڵە حکومەتى کاربەرێکەر نەوتى پاڵپشتیکراوى
دابەشنەکردووە و هاوشێوەى بازاڕى رەش بە هاوڵاتیانى دەفرۆشێتەوە و بۆ هەر ١٨٠ لیتر
نەوت ١٠٤ هەزار دینار وەردەگرێت.