AM:09:52:22/01/2025
1664 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو لەسەر رێگای سێبیران لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێكیش بریندارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێة ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سێبیران لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە برای یەکترن.
بە پێی زانیاریەکان، رووداوەکە لە نێوان ماتۆرسکیلێک سێتایە و بارهەڵگرێک بووە کە خاوەنی بارهەڵگرەکە بریندارە، دوو کەسەکەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی سووریان و ماتۆرسکیلێكی سێتایەیان پێ بووە.