PM:06:34:16/01/2025
5920 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکان راشکاوانە و بنیاتنەرانەبووە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت لەزووترین کاتدا.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بافڵ تاڵەبانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەیوت دەیڕوخێنین بەڵام
ئێستا پێکەوە دادەنیشن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
پێشتر، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتبوو، ئەمریکا لەرێگەی یاریدەدەری جێگری
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە پەیامێکی فشاری داوەتە پارتی و یەکێتی و داوای کردووە
لە چەند مانگی داهاتوودا حکومەت پێکبهێنن.