سەردێڕ:

سودانی سەردانی بەریتانیا دەکات

PM:03:27:12/01/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کۆمەڵێک پرسی ئەمنی و ئابووری تاوتوێ دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سبەینێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات و کۆمەڵێک پرسی ئەمنی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە سەردانەکەیدا سودانی کۆمەڵێک پرسی ئەمنی و ئابووری و وەبەرەهێنان لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا تاوتوێ دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمە یەکەم سەردانی سودانی نیە سەبارەت بە پرسی ئەمنی ناوچەکە و چوارشەمەی رابردووش سەردانی ئێرانی کرد و لە سەردانەکەشیدا پرسی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئێران تاوتوێ کرد.













گەلەری