PM:07:51:11/01/2025
7492 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پارەی تەواوی مووچەی هەموو مانگەکانی ٢٠٢٤ـی مووچەخۆرانمان بۆ هەرێم ناردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە ١١ ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمیان رادەستی بەغدا نەکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی نانەوتی هەرێم زیاتر لە ٤ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام هەرێم تەنها ٣٢٠ ملیار دیناری بۆ بەغدا ناردووە.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بەتەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دابین کردووە و دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرپرسن لەوەی فەرمانبەران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.