سەردێڕ:

بۆ جاری چوارەم شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

AM:11:26:08/01/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە و بەپێی ئەو ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە کۆبوونەوەکەیان لە شاندی تەکنیکی پێکدێت و بۆ ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئار تی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا پارتی لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تر سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆببێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی رابردوو پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و شاندی هەردوولا کار لەسەر داڕشتنەوەی داواکارییەکان و دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن. بەپێی زانیاریەکان، هەردوولا لەژێر فشاردان کە تا مانگی داهاتوو کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.













گەلەری