PM:04:36:31/12/2024
24072 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لەدارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی یەکەم چەردەی مووچەی مانگی ١٢ـی خستووە سەر هەژماری بانکی هەرێم. وتیشی، دەبێت لە نزیکترین کاتدا هەرێم داهاتى ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی یەکەم چەردەی مووچەی مانگی ١٢ـی خستووە سەر هەژماری بانکی هەرێم و بڕی ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق خستوویەتییە سەر هەژماری بانکی هەرێم، نزیکەی ٤٥٠ ملیار دینارە و بۆ مووچەی مانگی ١٢ یە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبوو لە دوو
رۆژى پێشوودا پارەکە بنێردرایە، بەڵام بەهۆى پابەندنەبوونى هەرێمەوە بە
رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ گرفت بۆ گواستنەوەى پارەکە دروستبوو بوو، بەڵام
توانیویانە گرفتەکە چارەسەر بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی نوێوە،
دەبێت هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانبێت لە گەڵ حکومەتی ناوەندیدا و نیوەی داهاتی
ناوخۆی هەرێم رادەست بکەن.
لەلایەکی تریشەوە، فەرمانگەى
ژمێركاریی لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی پارەدارکردنى مووچەی
فەرمانبەرانى فەرمانگە و سەرجەم پارێزگاكانی بۆ مانگی كانونی یەكەم تەواو كردووە.