نرخی زێڕ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ ١٨ دۆلار بەرز بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٥ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٦٥ هەزار دینارە.