سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:02:47:30/12/2024

3492 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچەی بونا زۆریا لە ویلایەتی سیداما ‎ ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆی ئەسیوپیا رایگەیاند، لە ناوچەی بونا زۆریا لە ویلایەتی سیداما پاسێک لە رێگای سەرەکی دەرچووە و کەوتووەتە ناو رووبارێکەوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٧١ کەس.

ئاماژە بەوەشکرا، رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە بە کاتی ناوخۆ ئەسیوپیا روویداوە و ٦٨ پیاو و ٣ ژن گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شوێنی رووداوەکە دەکەوێتە باشوری ئەسیوپیا کە رووداوەکە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە باشوری ئەدیس ئەبابای پایتەختەوە دوورە.














گەلەری