سەردێڕ:

تەرمی 'پاشای تیکتۆک' دۆزرایەوە

PM:06:07:22/07/2021

44036 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوکەوە رایگەیاند، تەرمی کەسێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "پاشای تیکتۆک" ناسراوە لە بەردەم نەخۆشخانەی شارەکەدا دۆزراوەتەوە.


چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی مەزهەر مەهدی، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە "پاشای تیکتۆک" ناسراوە لە بەردەم نەخۆشخانەی کەرکوکدا دۆزراوەتەوە، کە کەسێکی بە رەگەز تورکمانە و خەڵکی خورماتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان ئەو هاوڵاتییە کەسێکی دەرون ناساغبووە، ماڵی نەبووە و شەوانە لەسەر شەقامەکاندا ماوەتەوە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات، بەپێی توێکاری پزیشکی دادی کەرکوک هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە نەبووە.

سۆران محەمەد، کەرکوک













گەلەری