PM:08:52:23/12/2024
5548 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کچێک لە لایەن ئامۆژنی و مێردی ئامۆژنەکەیەوە کوژراوە، هەردووکیان دەستگیرکراون
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کچەی کوژراوە خەڵکی دیالەیە و تەمەنی ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوەیە لەگەڵ ژن و پیاوێک هاتوەتە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنو پیاوەکە وتویانە کێشەی هەبووە ویستویانە لە
کێشە دووری بخەنەوە دواتر کچەکە لە سلێمانی وتویەتی ئەڕۆمەوە نەیانهێشتووە
بڕواتەوە و بە کێبڵ لێیان داوە، دواتر کچەکە گیانی لەدەستداوە، پۆلیس هەردوو ژن و
مێردەکەی دەستگیر کردوە کە دانیشتوی گەڕەکی ئازادین.