سەردێڕ:

زانیاری نوێ لە بارەی پارەی بژمێرەکانی سەرژمێری

PM:03:15:19/12/2024

1660 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ته‌واوی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ بژمێره‌كان به‌بێ كه‌موكوڕی و لێبڕین دابه‌ش ده‌كه‌ن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان رایگه‌یاند، شایسته‌ی‌ دارایی‌ بژمێره‌كان و توێژه‌ره‌ خانه‌نشینه‌كان و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێرییدا به‌شدارییان كردووه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ بۆیان كراوه‌ دابین ده‌كرێت.

ئەوەی خستەڕوو، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگ بێت، ئه‌وا بۆ هه‌ر مانگێكیان ٢٥٠ هه‌زار دینار به‌ كارمه‌نده‌كه‌ ده‌درێت،

ئاماژەی بەوەشکرد، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان به‌رده‌وامن و پاره‌كه‌ به‌ ته‌واوی‌ و به‌بێ هیچ داشكاندنێك بۆ بژمێر و توێژه‌ران خه‌رج ده‌كرێت.













گەلەری