زانایانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ چینی دەرمانێکیان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی لووت و قوڕگ دروستکردووە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی زانکۆکە پشتڕاستی کردەوە کە شێرپەنجەی لووت و قوڕگ جۆرێکە لە شێرپەنجەکان کە پەیوەندییەکی نزیکی هەیە بە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئبشتاین-بار (EBV)ەوە هەیە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، کە زاناکانی پزیشکی لە زانکۆی هۆنگ کۆنگی چینی لێکۆڵینەوەیان لە توانای
ڤایرۆسی ئبشتاین-بار کردووە و چارەسەرەکە سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی دەرمانێک کە
خانە شێرپەنجەییەکانی ناو لووت و قوڕگ دەکاتە ئامانج کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ئەوەشیان
خستۆتەڕوو، کە تاقیکردنەوەی دەرمانەکە لەسەر مشک ئەنجامی ئومێدبەخشی دەرخستوە و دەتوانرێت
بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی جۆرەکانی تری شێرپەنجەی پەیوەست بە ڤایرۆسی ئبشتاین-بار.
بەپێی
زانیارییەکان کە خراوتەروو، زانایانی زانکۆکە بە هاوکاری تاقیگەی جاکسۆن لە ئەمریکا ئەم دەرمانەیان دروست کردووە کە بە شێوەی
خۆکوژی ناویان ناوە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی ناو لووت و قوڕگ.