سەردێڕ:

بەریتانیا: پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەستەی تەحریری شام دەبەستین

PM:05:19:16/12/2024

2700 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، گروپی تەحریری شام وەکو رێکخراوێکی توندڕەو لە بەریتانیا دەمێنێتەوە، بەڵام دەتوانن پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵیاندا هەبێت


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ گروپی تەحریری شام دەبەستێت و ٥٠ ملیۆن پاوەندیش وەکو هاوکاری بۆ سوریا دەنێرێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، هێشتا گروپی تەحریری شام  وەکو رێکخراوێکی توندڕەو لە بەریتانیا دەمێنێتەوە، بەڵام دەتوانن پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵیاندا هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ گروپی تەحریری شام بۆ دڵنیابوونە لە دامەزراندنی حکومەتێکی نوێنەرایەتیی گشتگیر و دەستەبەرکردنی سەلامەتیی کۆگاکانی چەکی کیمیایی لە سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەو هۆکارانەیە وڵاتەکەی لەرێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و هەواڵگرییەکانیانەوە مەمەڵە لەگەڵ گروپی تەحریری شام دەکەن.

باسی لەوەشکرد، ٥٠ ملیۆن پاوەندیش وەکو هاوکاری بۆ سوریا دەنێرن و جگە لەوەش بە بڕی ١٢٠ هەزار پاوەند هاوکاری بۆ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دابیندەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی بۆ نەهێشتنی چەکی کیمیایی لە سوریا













گەلەری