PM:11:42:14/12/2024
2956 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، کە رووسیا بۆ یەکەمجار دەستی کردووە بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی کۆریای باکوور بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەیەکی کورسکی رووسیا.
ئەمڕۆ شەممە، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەکارهێنانی سەربازانی کۆریای باکوور پەرەسەندنێکی نوێیە لە شەڕەکەدا، داوای وەڵامدانەوەی جیهانی دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد،"ئێمە پێشتر داتای سەرەتاییمان هەیە کە rووسەکان دەستیان کردووە بە
بەکارهێنانی سەربازانی کۆریای باکوور لە هێرشەکانیاندا، وتیشی، کە رووسیا لە یەکە
هاوبەشەکانی رووسیادا سەربازی کۆریای باکوور بەکاردەهێنێت، و تەنها لە بەرەی کورسک
لە ئێستادا بەکاریدەهێنێت، باسی لەوەشکرد، "زانیاریمان هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات
کە بەکارهێنانیان رەنگە درێژببێتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی هێڵی پێشەوە".
ئۆکرانیا لە
مۆسکۆ نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکەکەی داگیرکردووە، لە مانگی ئابدا دەستیکرد بە دەستدرێژیکردنە
سەر ناوچەی کورسک لە رۆژئاوای رووسیا، لە ئەنجامدا ناوچەیەکی کۆنترۆڵکرد کە بە وتەی
خۆی رەنگە وەک کارتی فشار بەکاریبهێنێت لە هەر دانوستانێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.