PM:11:08:14/12/2024
2128 جار خوێندراوەتەوە
دواجار سەرۆکی کۆریای باشور سڕ کرا و لە پۆستی سەرۆکایەتی دوورخرایەوە، ئەوەش دوای پەسەندکردنی بڕیارەکە لە پەرلەمانی وڵاتەکەوە
دوو هەفتەیە کۆریاى باشور بە دۆخێکى سیاسی ئاڵۆزدا تێدەپڕێت، خەڵک و پەرلەمان دژى بریارە نایاساییەکانى سەرۆکى وڵاتەکە وەستاونەتەوە و لە نوێترین پێشهاتدا ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، پەرلەمان دەنگی دا بە سڕکردنی یۆن سوک یۆل، سەرۆکی وڵاتی کۆریای باشور.
ئەمەش دوای ئەوەی ٢٠٤ ئەندام پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێ دا لە کۆی ٣٠٠ ئەندام بۆ سڕکردن و ڕاگرتنی لە پۆستی سەرۆکایەتی و لێپرسینەوە لێی و هاوڵاتیانیش بە وتافکێشان لە دەرەوەی پەرلەمان خۆشیان دەربڕی.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ٤ی ئەم مانگە بە
بڕیاری سەرۆکی وڵات باری نایاسایی بۆ سنوردارکردنی چالاکیی سیاسیی و تۆڕی
کۆمەڵایەتی جێبەجێکرا و بەڵام دواتر هەربەزوویی لەلایەن ئەندام پەرلەمانەکانی ئەو
وڵاتەوە بڕیاری باری نایاسایی لابرا و وڵات گەڕایەوە بارودۆخی ئاسایی، هەر دوای
ئەو ڕووداوە هاوڵاتیانی کۆریای باشور رژانە سەر شەقامەکان و بە توندی ئیدانەی ئەو
بڕیارەی سەرۆکی وڵاتیان کرد و داوایان کرد لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، ئەمەش سەرۆکی
وڵاتی ناچارکرد لە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەوە لە بڕیارەکەی پەشیمان بوەوە و
داوای لێبوردنی بکات، بەڵام خەڵک و پەرلەمانى کۆریا باشور بەمە چاویان لە بریارە
نایاساییەکەى سەرۆک نەپۆشى و بەردەوام بوون لە فشارەکانیان و بریاری لێپێچینەویان
لەگەڵ دا و سەرەتاش گەشتى دەرەوەى وڵاتیان لێ قەدەغە کرد.
لە ئێستادا و دواى بریارەکەى پەرلەمان،
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوروەک سەرۆکی وڵات بە وەکالەت
کاربکاتهەتا ڕێکارە دەستورییەکان لەگەڵ سەرۆک جێبەجێ دەکرێت و دۆسیەکەى
یەکلایی دەکرێتەوە.