PM:03:03:14/12/2024
4512 جار خوێندراوەتەوە
دەیان كۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە لە كەناراوەكانی دورگەی گاڤدۆسی یۆنان بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، تیمە فریاگوزارییەكانی یۆنان لە دوێنێ شەوەوە پرۆسەی گەڕانیان دەستپێكردووە بۆ رزگاركردنی كۆچبەران لە كەناراوەكانی باشوری شاری خانیا، لە دووری ١٢.٥ میل لە باشوری خۆرئاوای دورگەی گاڤدۆس.
هاوکات، بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی فریاگوزاریی،
دەسەڵاتدارانی یۆنان دوو كەشتیی و بەلەمەكانی هێزی پاسەوانی كەناراوەكان و فڕۆكەی
هێلیكۆپتەری هێزە ئاسمانیی و دەریاییەكانیان ناردووەتە ناوچەكە.