PM:06:20:13/12/2024
1420 جار خوێندراوەتەوە
وەزیرى بازرگانى عێراق رایگەیاند، کۆگا ستراتیژییەکانى وەزارەتى بازرگانى پڕن لە خۆراک و پێداویستى و هیچ مەترسییەک لەسەر گرانبوونى خۆراک نییە.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەسیر داود غەریرى وەزیری بازرگانی عێراق بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق باسى لەوەکرد، بۆ هەموو خۆراک و پێداویستییەکان بڕێکى باشیان کۆگا کردووە بەتایبەتى لە ماددەى ئارد.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر وەزارەت بۆ ماوەى سێ
مانگ یەدەگى خۆراکى هەبووە، بەڵام ئێستا یەدەگی شەش مانگیان هەیە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە
بازاڕەکانی عێراقدا سەقامگیرن