سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

PM:05:38:13/12/2024

8596 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە عێراق لە دوای ئەوەی سەردانی ئوردن وتورکیای کردبوو


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، پێویستە عێراق سەروەری و سەقامگیری خۆی بەهێز بکات و بیپارێزێت و وتیشی، واشنتۆن پابەندە بە پاراستنی و ئاسایشی خاکی عێراق.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ولاتانی ناوچەکە هاوکاری گەلی سوریا بکەن بۆ رزگاربوون لە کاریگەرییەکانی رژێمی پێشوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن لەبارەی دۆخی سوریا و پێکهێنانی حکومەتی نوێ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و سەرەتا چووە ئوردن و پاشان لە تورکیا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە و هاوتا تورکییەکەی کۆبووەوە.

 

 

 













گەلەری