PM:11:36:12/12/2024
2452 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە کردنەوەى هەژماری بانکی بە دراوەکانى تری بیانى و عەرەبی سەقامگیری لە نرخی دۆلاردا بەدی دەهێنێت و کۆتایی بە بازاڕی ڕەشی ئاڵوگۆری دۆلار دەهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەپێی راگەیەندراوێکى بانکی بازرگانى عێراقی، عەلى عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانى بانکەکەى کردووە و هەوڵەکانی بانکەکەى بەرزنرخاندووە لە رووی فراوانکردنى بنکەى بەشداربووانى لەوانەش بازرگانانى هاوردەکردن و ڕێکارەکانی ئاسانکاری مامەڵەکانیان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕکردندا."
هاوکات، لە ماوەى رابردوودا بەرپرسانى عێراق رایانگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتن
لەسەر کردنەوەى هەژماری بانکی بۆ بانکە عێراقییەکان بە دراوى دیکەی بیانى جگە لە دۆلار
بۆ بازرگانان لەوانەش یۆرۆ و یوانی چینى و درهەمى ئیماراتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە نرخى دۆلار بەرامبەر دینار لە
بازارەکانى ئاڵوگۆری دراو لە عێراق و هەرێم تا رادەیەک جێگیرە و ١٠٠ دۆلار بە نزیکى
١٥٠ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.