سەردێڕ:

بەهۆی دابەزینی ئاستی فرۆشی کۆمپانیاکە نیسان دوبارە خۆی بنیاد دەنێتەوە

AM:09:16:12/12/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

نیسان ئەرکی سەرکردایەتیکردنی پرۆسەی گۆڕینی داڕشتنەوەی هەمەلایەنەی بە جێرمی بابین بەخشی کە بەرپرسە لە کارەکانی لە ئەمریکا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بابینیان وەک سەرۆکی کارگێڕی دەستنیشانکردووە وەک بەشێک لە داڕشتنەوەی کارگێڕی بەرفراوان کە بە پێویست بۆ پرۆسەی گۆڕانکارییەکە وەسفکراوە، واتە بابین سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای نیسان لە ئەمریکا لە شوێنی ستیڤن ما کە کارەکانی نیسان لە چین بەڕێوەدەبات.

ماوەیەک لەمەوبەر گۆڕانکارییەک پێشبینی کرابوو، بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی نیسان لە بازاڕی سەرەکی ئەمریکادا، کە لەم دواییانەدا کۆمپانیاکانی وەک تێسلا و تۆیۆتا و فۆرد زاڵ بوون.

مانگی رابردوو کۆمپانیای نیسان رایگەیاند کە نۆ هەزار هەلی کار کەمدەکاتەوە کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا ٦ی هێزی کاری جیهانی، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی جیهانی بە رێژەی ٪٢٠ کەمدەکاتەوە، دوای ئەوەی زیانەکانی لە چارەکێکدا تۆمارکردووە کە دەکاتە ٩.٣ ملیار یێن کە دەکاتە ٦١ ملیۆن دۆلار.

ئەم زیانانە بە دابەزینێکی بەرچاو دادەنرێت بە بەراورد بەو قازانجەی کە دەکاتە ١٩١ ملیار یێن (١.٢٥ ملیار دۆلار) کە کۆمپانیاکە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا تۆماری کردووە. فرۆشی ئەم چارەکە کە لە مانگی ئەیلولدا کۆتایی هاتووە بۆ ٢.٩ تریلیۆن یێن (١٩ ملیار دۆلار) دابەزیوە لە کاتێکدا ٣.١ تریلیۆن یێن (٢٠.٣٦ ملیار دۆلار) بووە.













گەلەری