سەردێڕ:

رووسیا وادەی کارکردنی مانگە دەستکردەکانی بۆ خزمەتگوزاری “ئینتەرنێتی زەوی” دیاری دەکات

PM:10:05:09/12/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای "ڕۆسکۆسمۆس"ی رووسی، یوری بۆریسۆڤ، وادەی دەستپێکردنی کارپێکردنی سیستەمی مانگی دەستکردی خۆی کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ سەر زەوی ئاشکرا دەکات.


لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو بابەتە، بۆریسۆڤ وتی: دڵنیایە کە سیستەمی مانگی دەستکردی رووسی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ زەوی لە ساڵی ٢٠٣٠ و ڕەنگە پێش ئەوەش، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٨-٢٠٢٩دا ئامادە دەبێت بۆ کارکردن.

بۆریسۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای ڕۆسکۆسمۆس هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتی بیرۆ ١٤٤٠ دەکات بۆ کارکردن لەسەر دوو پڕۆژە بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ زەوی لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە یەکەم پڕۆژە بریتییە لە پەرەپێدانی سیستەمێکی مانگە دەستکردەکان کە لە خولگە نزمەکانی زەویدا کاردەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ… زەوی ئەم سیستەمە هاوشێوەی سیستەمێکی ستارلینک دەبێت بۆ پەرەپێدانی گروپی دووەمی مانگە دەستکردەکان کە ناوی "سکیف" دەبێت، هەروەها ئەم مانگە دەستکردانە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانی ئینتەرنێت پێشکەش بە زەوی دەکەن.

بۆریسۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی "ڕۆسکۆسمۆس" پەلەکردن نییە لە جێگیرکردنی سیستەمی مانگی دەستکردی ئینتەرنێت پێش ئەوانی دیکە، بەڵکو بیرکردنەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی، و بیرکردنەوە لە دڵنیابوون لە کەمترین قەبارەی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ بەرژەوەندی ئابووری، بەرگری و ئاسایش لە رووسیاشدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕووسیا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ مانگە دەستکردێکی سکیف-دی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردبوو، ڕۆسکۆسمۆسیش لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ئاماژەی بەوەدا کە مانگە دەستکردەکە بە سەرکەوتوویی لە هەموو تاقیکردنەوەکانی خولگەیی دەرچووە.













گەلەری