سەردێڕ:

ترەمپ وێنەی هاوسەری جۆ بایدن بەکاردەهێنێت بۆ ریکلامی مارکەی بۆنەکەی

PM:04:58:09/12/2024

3180 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەمیشە بە لێدوانە ئاگرینەکانی یان بڵاوکراوە سەیر و سەمەرەکانی هەمووان سەرسام دەکات و ئەمجارەیان وێنەی خانمی یەکەمی جیل بایدن هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا لە ریکلامێکدا بەکارهێنا بۆ فرۆشتنی عەترەکەی.


ئەمڕۆ دووشەممە، ترامپ لە پلاتفۆرمی Truth social وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت لە تەنیشت جیل بایدن دانیشتووە، هەروەها تێیدا وێنەیەکی عەتری داناوە و دەستەواژەیەکیشی لەخۆگرتووە کە دەڵێت: "بۆنێک کە دوژمنەکانت ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە".

نووسیویەتی "ئەمە بۆن و کۆڵۆنیا نوێیەکانی ترەمپن! من پێیان دەڵێم شەڕ، شەڕ، شەڕ، چونکە نوێنەرایەتی سەرکەوتنمان دەکەن.

ئەو وێنەیەی ترەمپ بڵاویکردۆتەوە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گیراوە، کە ڕۆژی شەممە لەگەڵ جیل بەشدارییان لە کردنەوەی کاتدراڵی نۆتردام کردووە.

پێش ئەوەی بریجیت ماکرۆن خانمی یەکەمی فەرەنسا لە مەراسیمەکەدا کورسی نێوانیان بگرێتە بەر گفتوگۆیەکیان ئەنجامدا.

ترەمپ لە ماڵپەڕی بۆنەکەی خۆیدا رایگەیاندووە، بۆنەکە بریتییە لە "Rally Cry In A Bottle". لەسەر شووشەکە وێنەی ترەمپ بە مشتێکی بەرزکراوە و دەستەواژەی "شەڕ، شەڕ، شەڕ"، ئاماژەیە بۆ هەوڵی کوشتنی لە مانگی تەمموزدا. نرخی بۆنەکە ١٩٩ دۆلارە.













گەلەری