ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بە پێی قسەی بەرپرسێکی وەزارەتی دادی کۆریا، گەشتکردن لە یون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشور، بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغەکرا.
ئاماژە بەوەش کرا، سەرۆکی کۆریا پێشتر داوای لێبوردمی لە گەلی وڵاتەکەی
کرد بەهۆی بڕیارەکەی بۆ سەپاندنی باری نائاسایی لە وڵاتدا، کە ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی
و دروستکردنی پشێوی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی کۆریای
باشور فەرمانیدا بە سوپای وڵاتەکەی یاسای حکومەتی سەربازی جێبەجێ بکەن و پەرلەمان
لەکاربخەن بەپاساوی ئەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆن هاوسۆزی بۆ کۆریای باکور دەردەبڕێت بەمەش
نارەزایی هاوڵاتیانى وڵاتەکەى لێکەوتەوە.